دەستبەسەرکردنی چالاکێکی ژن لە شاری سنە

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری سنە چالاکێکی مەدەنییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوە.

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٣:٤٠

 

هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری سنە چالاکێکی مەدەنییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەیران خەرامیدە چالاکی مەدەنیی کورد ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٠ی ژانویەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە مەدەنییە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هەتا ئێستاش لە چارەنووسی سەیران و شوێنی ڕاگیرانی هیچ چەشنە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە، سەیران خەرامیدە لە چالاکانی مەدەنیی سنەیە و لە ئۆفیسی کۆمپانیای دروستکردنی ئاسانسۆری موارەکاوای سەرقاڵی ئیش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە