دەستدریژی سێکسی بۆ سەر کچە قوتابییەکی کورد لە لایەن مامۆستاکەیەوە

دەستدریژی سێکسی بۆ سەر کچە قوتابییەکی کورد لە لایەن مامۆستاکەیەوە

14:05 - 5 November 2018

 

هەنگاو: هاوکات لە گەڵ ڕؤژی قوتابی لە ئێراندا، مامۆستای قوتابخانەی یەکێک لە گوندەکانی شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان، دەستدریژی کردووەتە سەر کچێکی قوتابی ئەو قوتابخانەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەک شەممە (١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، مامۆستای قوتابخانەی گوندی ”شەمسەک“ سەر بە شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان دەستدریژی کردووەتە سەر کچە قوتابییەکی تەمەن ١٢ ساڵ کە لە پۆلی پێنجەمی ئەو قوتابخانەیە سەرقاڵی خوێندن بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ” قوتابییەکان ئەو قوتابخانەیە دوای ئەوە زانیویانە کە مامۆستاکە ئەو کچە تەمەن ١٢ ساڵەی ڕاگرتووە گەڕاونەتەوە بۆ انو پۆلەکە بینیویانە کە خەریکە ئازاری دەدات و دەستدرێژی دەکاتە سەری.“

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە بنەماڵەی قوتابییەکانی ئەو قوتابخانەیە دوای ئاگادار بوونی ئەو کارەی مامۆستاکە سکاڵایان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا نە ئیدارەی پەروەردەی سونقوڕ و نە ئیدارەی پەروەردەی کرماشان نە بە نیسبەت ئەو هەواڵە و نە بە نیسبەت سکاڵای بنەماڵەی ئەو قوتابیانە هیچ دژکردەوەیەکیان نەبووە.