دەستدرێژی ڕاهینەرێکی بۆکانی بۆ سەر کچێکی تەمەن پێنج ساڵ

هەنگاو: پیاوێک لە بۆکان دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن سێ ساڵان و لەلایەن هێزە ینتزامی دەستبەسەر کراوە.

٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٠:١٣

 

هەنگاو: پیاوێک لە بۆکان دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن پێنج ساڵان و لەلایەن هێزە ینتزامی دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشت بەستن بەسەرچاوە خۆجێیەکان، ڕۆژی هەینی (٣١ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢١ی ژوئەنی ٢٠١٩)، منداڵێكی تەمەن ٥ ساڵان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراوە کە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە  دەستدرێژی کراوەتە سەری.

باوک و دایکی ئەو کچە تەمەن پێنج ساڵانە کە دەگوترێ خەڵکی بۆکان نین و هەردووک نابیستن، سکاڵایان لەسەر ڕاهێنەری کچەکەیان تۆمار کردووە کە کچەکەیان ئازار داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.

ناسنامەی ئەو پیاوە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو کچە منداڵە ” بابەک. م” خوێندکاری مێعماری یەکێک لە زانکۆکانی بۆکان ڕاگەیەندراوە کە هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئینتزامیەکان دەستبەسەر و لە بەندیخانەی بۆکان ڕاگیراوە. ناوبراو هاوڕێی باوکی ئەو کچە و  وەکوو ڕاهێنەر لەماڵیان بووە.

ئەو کچە منداڵە دوای دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە گەڕڕێندراوەتەوە  بڕیارە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ئورمیە بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە