دەسدرێژی پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵان بۆ سەر کچێکی ٧ ساڵان لە مەریوان

هەنگاو: کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە باوکیشی نیە، لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە مەریوان دەستدرێژی کراوەتە سەری.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٢:٣٢

 

هەنگاو: کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە باوکیشی نیە، لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە مەریوان دەستدرێژی کراوەتە سەری.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٥ی ئۆکتۆبری)، کچێکی تەمەن ٧ ساڵانی خەڵکی مەریوان بە ناوی “سۆنیا.م” لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵان بە ناوی “ئەحمەد ڕەحمانی” دەستدرێژی کراوەتە سەری.

بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، سۆنیا لە کۆڵان لەگەڵ هاورێکانی خۆی خەریکی کایە کردن بوە و لەلایەن ئەحمەدەوە خەڵەتێندراوە و بردویەتە ماڵەوە و  دواتر دەسدرێژی کردووەتە سەری.

ئەحمەد خەڵکی ئاوایی چشمیەری سەوڵاوا بووە و دانیشتووی مەریوانە. هەروەها سۆنیا چەند ساڵ پێش باوکی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە