دەیان کەس لە سنە دەستبەسەر کراون

هەنگاو: دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتی خەڵکی سنە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووە، دەیان هاووڵاتیی کورد لە سنە دەستبەسەر کراون و فەرماندەی سپای ئەو شارەش د

١ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٦:٥٨

 

هەنگاو: دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتی خەڵکی سنە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووە، دەیان هاووڵاتیی کورد لە سنە دەستبەسەر کراون و فەرماندەی سپای ئەو شارەش داوا دەکات بە توندترین شێوە سزا بدرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیتشوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممەوە و دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی شاری سنە بە نیسبەت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، دەیان هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە لایەن ناوەند ەئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوڵە ناسنامەی ٣ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ ڕشاد محەمەدپوور ٢_ داریووش سەیاری ٣_ سیروان (پاشناو نادیار)

لەلایەکی دیکەوە، حەسەن حەسکەری، فەرماندەی سپای سنە لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی نەسیم، کە هەواڵدەرییەکی نزیک لە سپای پاسدارانە، خۆپێشاندەرانی بە نەزان و گرێدراوەی دژە شۆڕش (چەمکیک کە بۆ دژایەتی حیزبە کوردستانییەکان بەکاری دەبەن) ناوبردووە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە ئەوپەڕی سزا بۆ دەستبەسەر کراوەکان دیاری دەکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە