راگەیەندراوی هەنگاو سەبارەت بە کەڵکی نابەجێ لە ناوی هەنگاو لە لایەن ماڵپەڕێکی سەر بە دەزگا ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە

١٦ سەرماوەز ٢٧٢١، ١١:٤٦

 

رایدەگەیەنین کە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی کردەوەکانی خۆیان دژی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماڵپەرێکی بە ناوی هەنگاو کردۆتەوە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسییە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە قیزەونەی کۆماری ئیسلامی کە بەردەوام بەشێک لە سیاسەتی دەزگا ئەمنییەتییەکانی بووە، جەخت دەکاتەوە کە ئەو ماڵپەڕە سەر بە ئیتلاعاتی سپای کوردستانە و هیچ چەشنە پەیوەندییەکی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە رێکخراوێکی سەربەخۆی چالاک لە بواری مافەکانی مرۆڤە نیە.

 

هەنگاو

ئوسڵۆ ٧ی دێسامبێری ٢٠٢١


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە