رۆژنامەنووسێكی سەقزی بە تۆمەتی پشتیوانی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، حوکمی لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: رۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری سەقز بە تۆمەتی بەشداری لە شاییەکانی دوای ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کورد.

٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٤٩

 

هەنگاو: رۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری سەقز بە تۆمەتی بەشداری لە شاییەکانی دوای  ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، حوکمی لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” لە ریکەوتی (٢٣ جۆزەردانی ٢٧١٨)، بەختیار خۆشنام، یەکێک لە چالاکانی مافی مرۆڤی و ڕۆژنامەنووسان دانیشتووی سەقز، لەلایەن لقی ١٠١ دادگایی تاوانەکانی شاری سەقزەوە حوکمی لێدانی ٧٤ زەربە قامچی و پێبژاردنی بڕی یەک میلیون و ٨٠٠ هەزار تمەن جەریمەی بەسەردا سەپاوە.

بەختیار خۆشنام لە دادگا بە تۆمەتی (تێکدانی کۆمەڵگا لە رێگەی بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی لەم بارەوە بۆ میدیاکان) تۆمەتبار کرابوو.

سەڕەڕایی داوای پێداچوونەوە بەو حوکمە، ناوبرا بە بێ پارێزەر لە دادگاه ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.

پێشتریش چوار چالاکی سەقزی کە سێ کەسیان ژن بوون بە تۆمەتی پشتیوانی لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان بە لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارە حوکم درابوون.

بە پێی ئەم حوکمانە، زەمنانە زێویە، منارە مەلاوەیسە و ئەیوب جەوانپوور، هەرکامیان پێبژاردنی یەک ملوێن و ٨٠٠ هەزار تمەن و لێدانی ٥٠ زەربە قامچی و چینی ئاخرخوب بە پێبژاردنی ٤٠٠ هەزار تمەن و لێدانی ٥٠ قامچی حوکم درابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە