زارا محەمەدی بە بێ ئاگاداری پارێزەر ڕەوانەی دادگا کرا

زارا محەمەدی بە بێ ئاگاداری پارێزەر ڕەوانەی دادگا کرا

16:02 - 18 September 2019

 

هەنگاو: زارا محەمەدی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی دوای چوار مانگ دەستبەسەر کران ڕەوانەی دادگای شۆرشی سنە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٩(١٨ی سێپتامبری ٢٠١٩)، زارا محەمەدی چالاکی مەدەنی و بەپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژین دوای چوارمانگ دەستبەسەر کران ڕەوانەی لقی دووی دادگای شۆرشی سنە کرا.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی محەمەدی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، زارا بە بێ ئاگاداری پارێزەر و تەنانەت بنەماڵەکەی ڕەوانەی دادگا کراوە و ئەوش بوەتە هۆی نگەرانی بنەماڵەکەی.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند بە بێ ئەوەی زارا دادگایی بکرێت بۆ دەستبەسەرگە گەرێندراوەتەوە و لەوانەیە بیانهەوێ بە دانپێدانانی زۆرە ملی حوکمی قورسی بەسەردا بسەپێنن.

زارا محەمەدی، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ ( ٢٣ی مەی ٢٠١٩) دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. هاوکات دوو ئەندامی دیکەی ڕێکخراوی نۆژین بە ناوەکانی ڕێبوار منبەری و ئیدریس منبەری دەستبەسەر کرابوون کە دوای چوار ڕۆژ ئازاد کران، بەڵام زارا پاش مانگێک هێشتا دەستبەسەرە و ئازاد نەکراوە.

ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.