زانا کەسرایی خۆی بە بەندیخانەی مەریوان ناساند

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، خۆی بە بەندیخانە ناساند.

٢٤ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٦:١٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، خۆی بە بەندیخانە ناساند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٤ی دێسامبری ٢٠٢١(، زانا کەسرایی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.

زانا کەسرایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١٩ی جولای ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ٢٢ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمەتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دواجار ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری هەمان ساڵ (١٦ی ژانویەی٢٠٢١) لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە