زانیار دەباغیان بە دانانی بارمتە ئازادکرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٢ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٠:٥١

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٢ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٣ی دێسامبری ٢٠١٨)، زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە پاش زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەر کران و بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا، ئازاد کرا.

زانیار دەباغیان ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ هاوکاری کردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکانە و لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان و دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە