زانیار زەمیریان حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: جێگری پێشووی بەرپرسی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:٢٢

 

هەنگاو: جێگری پێشووی بەرپرسی  حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، زانیار زەمیران، جێگری پێشووی بەپرسی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان کە زستانی سالی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری سنەوە حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە لەلایەن دادوەر سەعیدی و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

 زانیار زەمیران ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧١٩(٧ی ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە