زاهیر پەسوپیش لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە پێشتریس دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دوای بانگ ک

١٨ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٥:٤٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە پێشتریس دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢١)، زاهیر پەسوپیش (جۆڵا) دوای ئەوەی بانگ کراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاهیر پەسوپیش ڕۆژی پێشتر لەڕێگای تەلەفوونەوە بانگ کرابوو و دوای دەستبەسەر کران چارەنووسی نادیارە.

زاهیر پەسوپیش خەڵکی گوندی چیانە شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای سێ حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار (١٨ی ژانویە لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری کرد لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممە ٢٧٢٠ (٩ی مارسی ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرابوو.

.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە