زاگرۆس ڕەشیدی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بانە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبسەرکراوانی مانگی ڕابردووی شاری بانە دوای نزیک بە یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢١ سەرماوەز ٢٧٢١، ١١:٤٩

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبسەرکراوانی مانگی ڕابردووی شاری بانە دوای نزیک بە یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١١ی دێسامبری ٢٠٢١)، زاگرۆس ڕەشیدی لە دەستبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی شاری بانه دوای نزیک بە یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاگرۆس ڕەشیدی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەی نەبووە و ناوەنده ئەمنییەکان لە سەر چالاکییەکانی باوکی بە ناوی سەعید ڕەشیدی کە ئەویش دەستبەسەر کراوە، لێپرسینەوەیان لێکردووە.

زاگرۆش ڕەشیدی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر (١٧ی نۆڤەمبەر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئئتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە شاری سنە گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە یۆتۆمبێلی زاگرۆش ڕەشیدی کە جۆری "ئیستەیشن" بووە هەمان ڕۆژ دەستی بەسەردا گیراوە و هەتا ئێستا هەر لای هێزە ئەمنییەکاندایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە