زیاتر لە سەدا هەژدەی ئەوانەی ساڵی ٢٠١٩ لەئێران لەسێدارە دراون کورد بوون

هەنگاو: بە بەراوەردی ئاماری بڵاو کراوە لە لایەن دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کە لە ئاستی ئێران و کوردستان چالاکی دەکەن، دەر دەکەوێت کە زیاتر لە ١٨

١٢ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٧:١٠

 

هەنگاو: بە بەراوەردی ئاماری بڵاو کراوە لە لایەن دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کە لە ئاستی ئێران و کوردستان چالاکی دەکەن، دەر دەکەوێت کە زیاتر لە ١٨٪ی ئەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو لە ئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ دا لانیکەم ٢٨٠ هاوڵلاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا لانیکەم ٥٢ هاووڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون.

بە بەراوەردی ئاماری بڵاو کراوە لەلایەن ئەو دوو ڕێکخراوە، دەتوانین بەو ئاکامە بگەین کە ١٨.٥٪ی کۆی ئە وکەسانەی کە ساڵی ڕابردوو لەئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.

هەروەها، لە ساڵی ٢٠١٩ لانیکەم ٤ لاو کە لەتەمنی مێرمنداڵی تووشی تاوان بوون لەسێدارە دراون کە ٢ کەسیان کورد بوون و لە کۆی ئەو ١٥ ژنەش کە ساڵی ڕابردوو لەسێدارە دراون ٤ کەسیان کورد بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە