سابیر قادری دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دێولان کە مانگی جۆزەردانی ئیمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە

٢ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٥:٠٢

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دێولان کە مانگی جۆزەردانی ئیمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، سابیر قادری، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە بە مەبەستی تێپەڕ کردنی ماوەی ٢٨ مانگ بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازراوەتەوە.

سابیر قادری تەمەن ٤٤ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٩ (٩ی دێسامبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان لە پارێزگای سنە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


ئەو چالاکە کوردە دواجار جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
 

دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی سابیر قادری ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ئەمساڵ (٢ی سێپتامبر) بە سەرۆکایەتی دادوەر تەیاری بەڕێوە چووە و حوکمی ناوبراو بۆ ٢٨ مانگ و ٨ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان زیاترین حوکمی ناوبراو واتە ٢٨ مانگ بەندکرا دەبێ جێبەجێ بکرێت.
 

ناوبراو ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ”حەشیمەی شەیدای سەوزی لەیلاخ“ و ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە