سارا زەحمەتکێش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لە شاری پاوە پاش دوو حەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٩:٥٧

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لە شاری پاوە پاش دوو حەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٢ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢ی مەی ٢٠١٩)، سارا زەحمەتكێش چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری پاوە، دوای ١٢ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کراوە.

سارا زەحمەتکێش ڕۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەرڕی / ٢١ی ئاوریل)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوەوە دەستبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی سارا  کەل و پەلە تایبەتییەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردبوو.، سارا دەرچووی کۆلێژی کۆمەڵناسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی ژنانی ژیاری گوندی تین لە بەخشی باینگانی پاوە بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە