ساوێن مەحموود ڕاد بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کە دوو مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٠٩

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کە دوو مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ساوێن مەحموود ڕاد تەمەن ٢٣ ساڵ کچی عەبدوڵڵا و  خەڵکی گوندی ”مەزناوێ“ ی سەردەشت دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ساوێن مەحموود ڕاد دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ژوورە تاکە کەسییەکانی دەستبەسەرگەی ”سپای ئەلمەهدی“ ئورمیە، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠) بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرابوویەوە.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاندبوو کە، ساوێن مەحموود ڕاد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە