سدیق سەیفی بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند.

١٠ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٩:٣٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٠٢٠ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، سدیق سەیفی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ناساند.


سدیق سەیفی ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای دیواندەرە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (مارسی ٢٠٢٠) لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو کە ئەو حوکمە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە