سدیق عەینی بەندکراوی سیاسی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ کە چوار ساڵ پیش دەستبەسەر و سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەر

٥ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٨:٣٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ کە چوار ساڵ پیش دەستبەسەر و سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دوای ئەوەی مافی مرەخەسی پێدرا ئێرانی بەجێهێشت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٠ی جولای ٢٠٢١)، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٠ی جولای ٢٠٢١)، سدیق عەینی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای ئەوەی لە بەندیخانەی ئەردەبیل مافی مرەخەسی پێدرا و دوای تێپەڕاندنی ٤ ساڵ لە ماوەی سزای ١٠ ساڵ بەندکرانەکەی، زێدەکەی بەجێهێشت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی عەینی، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا خەلیل عەینی باوکی سدیق لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراوە و داوایان لێکردووە کە کوڕەکەی ناچار بکات بگەڕێتەوە بۆ ئێران.

سدیق ءەینی ڕۆژی ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧١٧ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لە کاتێکدا سەرقاڵی تێپەڕاندنی سەربازی زۆرەملێ بوو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دواجار ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ (٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەربازی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیلی بە سەردا سەپا.

سدیق عەینی ڕپژی پێنج شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٧ (٨ی فێوریەی ٢٠١٨) دوای ئەوەی سزای بەندکرانەکەی لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە لە بەندیخانەی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیل دوور خرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە