سدیق ڕوستەمی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٤٩

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سدیق ڕوستەمی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”بێ ڕێزی کردن بە ڕێبەریی ئێران“ دەرکراوە و ئەمڕۆ شەممە (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) بە شێوەی زارەکەی لە دادگای شۆڕشی سنە پێی ڕاگەیەندراوە.

سدیق ڕوستەمی بە هۆی سکاڵای داواکاری گشتی شاری سنەوە بانگهێشتی دادگای شۆڕس کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە ساڵانی ڕابردووش چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە