سدیق ئەسعەدی بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ئورمیە دوای تێپەربوونی نیوەی ماوەی بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرد.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ٠٨:٠٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ئورمیە دوای تێپەربوونی نیوەی ماوەی بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ بەفرانباری ٢٧١٩(١٤ی ژانویە ٢٠٢٠)، سدیق ئەسعەدی کوری مزەفەر، بەندکراوێکی سیاسی کورد خەڵکی ئورمیە دوای تێپەربوونی نزیک بە ٣١ مانگ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

سدیق رۆستەمی لە ڕێکەوتی ١١ خەرمانانی ٢٧١٧ (٢ی سێپتامبری ٢٠١٧)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووهەیمی دادگای شۆرشی ئورمیەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو بەندکراوە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانی لە بەندی سیاسی ئورمیە ڕاگیرابوو و لە مافی مەرەخەسیش بێبەش بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە