سزای بەندکرانی زەینەب ئیسماعیلی کەم کرایەوە

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە کە ماوەیەک بەر لەئێستا لەلایەن دادگای بەرایی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە

١٥ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٠:١٦

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە کە ماوەیەک بەر لەئێستا لەلایەن دادگای بەرایی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، حوکمەکەی لەلایەن دادگای شۆڕشەوە کەم کرایەوە.


بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دایە "زەینەب ئیسماعیلی"، تەمەن ٥٨ ساڵە و لە ئەندامانی دایکانی ئاشتی، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە  لە دژی نیزام حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.
 

ناوبراو ماوەیەک پێش لە دادگای بەرایی و بە بێ ئەوەی خۆی لە دادگا ئامادە بێ، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سزای پێنج ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە لە دژی نیزام، سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.


دانیشتنی دادگای ناوبراو ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) بەڕێوە چووە.
 

زەینەب ئیسماعیلی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ی (٢٧ی فێوریەی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە