سزای بەندکرانی پێنج بەندکراوی سیاسی و ئایینیی بەندیخانەی ئورمیە کەم کرایەوە

هەنگاو: چوار بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە لە بەندیخانەی ئورمیەن، لە پاش ئەوەی مانگی ڕابردوو بەشێکیان مانیان

١٧ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢١:١٩

 

هەنگاو: چوار بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە لە بەندیخانەی ئورمیەن، لە پاش ئەوەی مانگی ڕابردوو  بەشێکیان مانیان لە خواردن گرت، سزاکەیان کەم کرایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ئەوەی بەندکراوانی بەندی سیاسیی بەندیخانەی ئورمیە، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە جێبەجێ نەکرانی یاسای داشکانی سزای بەندکران لەو بەندیخانەیە، بۆ ماوەی ڕۆژێک مانیان لە خواردن گرت، سزای ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی و مەزهەب  بەندیخانەی ئورمیە کەم کرایەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە هەنگاو گەیشتوون، چوار بەندکراوی سیاسی و بەندکراوێکی مەزهەبی کە سزاکەیان کەم کراوەتەوە بریتین لە:

١- حەسەن ڕەستگار مەجد، سزاکەی لە ١٥ ساڵەوە بۆ ١٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.
٢- خەسرەو زەرستان، سزاکەی لە ١٦ ساڵەوە بۆ ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکران کەم کراوەتەوە.
٣- ئیبراهیم عیساپوور، سزاکەی لە ١١ ساڵەوە بۆ ١٠ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.
٤- سابیر(ڕەهبەر) کەمانی، سزاکەی لە ٣ ساڵ و ٩ مانگەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.
٥- کامران کەمانی، سزاکەی لە سێ ساڵ و ٩ مانگەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە