سزای سێدارەی مەحیەدین تازەوارد لەلایەن دادگای باڵا هەڵوەشایەوە

هەنگاو: مەحیەدین تازەوارد بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی شنۆ دوای ئەوەی سزای سێدارەی ناوبراو لەلایەن دادگای باڵا

١٤ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٣:٣٨

 

هەنگاو: مەحیەدین تازەوارد بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی شنۆ دوای ئەوەی سزای سێدارەی ناوبراو لەلایەن دادگای باڵا هەڵوەشایەوە، مافی مرەخەسی پێدرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٣ی ژانویەی ٢٠٢٢)، مەحیەدن تازەوارد بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی شاری شنۆ دوای چوار ساڵ بەندکران و بۆ یەکەمجار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ئورمیە مافی مرەخەسی پێدرا.

ناردنی مەحیەدن تازەوارد بۆ مرەخەسی دوای ئەوە دێت کە لەم دواییانەدا سزای سێدارەی ناوبراو لەلایەن دادگای باڵای ئێران هەڵوەشاوەتەوە و بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە کراوە.

مەحیەدین تازەوارد تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شنۆیە کە ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ (٢٩ی ئۆکتبری ٢٠١٨) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

ناوبراو دواتر لە مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٠ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی “موحاریبه’”لە ڕێگای ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی پووشپەڕ (٢ی جولای) بە فەرمی ئەو سزایە پێی ڕاگەیەندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە