سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لە کرماشان بە شێوەی نهێنی جێبەجێ کرا

هەنگاو: لە سەرەتایی مانگی پوشپەری ئەمساڵ سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی ئیلامی بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٩:٥٥

 

هەنگاو: لە سەرەتایی مانگی پوشپەری ئەمساڵ سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی ئیلامی بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپپەری ٢٧٢١ (٣٠ی ژوئەن ٢٠٢١)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی "مەسعود ئیسفەندیاری" تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەهرە" سەر بە ناوچەی هەلیلانی پارێزگای ئیلام لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان بەرێوەچووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعود ئیسفەندیاری ١٢ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی دەزگیرانەکەی خۆی کە کچی مامی بووە، دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەروەها لەم پەیوەندیەدا بە هۆی یاسای تایبەت بە دیەی ژن لە ئێراندا کە نیوەی پیاوە،  بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ئەم سزایە بنەماڵەی کچەکە بڕی ١٦٠ میلیون تمەن پارەیان پێبژێردراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە