سزای سێدارەی چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دوایین ڕۆژی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی سزای سێدارەی ٤ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی ئورمیە، سەڵماس و خۆی بە تۆمەتی کوشتن

١٠ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٤:١٠

 

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ دوایین ڕۆژی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی سزای سێدارەی ٤ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی ئورمیە، سەڵماس و خۆی بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٣١ی دێسامبری ٢٠٢١)، سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی موقەدەم عەلیزاده، حوسێن عەباس زاده، حەمدوڵڵا عالەمی و فەیزوڵڵا قوربانی کە هەر چواریان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەم چوار بەندکراوە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانبار هاوڕێ لەگەڵ بەندکراویکی دیکە بە ناوی ڕەشید وەتەن دووست لە بەندی ١ و ٢ ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە گوازرابوونەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕەشید وەتەن دووست ڕۆژی پێنج شەممە دوای ئەوەی مۆڵەتی لە بنەماڵەی کوژراوەکە وەرگرتووە، بۆ بەندەکەی خۆی گەڕێندراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم سزای سێدارەی ٤٨ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان جێبەجێ کراوە کە ٣١ حاڵەتی بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە