سنە .. بەندکراوێکی خەڵکی باشوور ١١ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

هەنگاو: یەکێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی باشووری کوردستان کە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە، ماوەی ١١ ڕؤژە مانی لە خواردن گرتووە.

٢٩ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢٣:٠٠

 

هەنگاو: یەکێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی باشووری کوردستان کە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە، ماوەی ١١ ڕؤژە مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، جەمیل جەماڵ، هاووڵاتی خەڵکی باشووری کوردستان لە ڕۆژی سێشەممە (١٨ی بانەمەڕ / ٨ی مەی) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە ئازاد نەبوونی دوای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی، مانی لە خواردن گرووە.

جەمیل جەماڵ ٦ مانگ پێش لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سنووری هەورامان بە تۆمەتی هاتووچۆی نایاسایی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەری حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئیستا دوای ئەوەی کە ماوەی ٦ مانگ حوکمی جەمیل تەواو  بووە، بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ناوبراو ئازاد ناکەن و ئەویش بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانی لە خواردن گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بەرپرسانی بەندیخانە و دادوەری دادگا داواکارییەکی ئەو بەندکراوە کوردەیان پشت گوێ خستووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە