سنە/ بەندکراوێک مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی لە سەرە

هەنگاو: بڕیارە هەتا چەند کاتژمێری دیکە حوکمی سێدارەی بەندکراوێک لە لەبدیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ بکرێت و هەوڵی چالاکانی مەدەنی بۆ بە دەستهێنانی ڕ

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٢٢:١٠


هەنگاو: بڕیارە هەتا چەند کاتژمێری دیکە حوکمی سێدارەی بەندکراوێک لە لەبدیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ بکرێت و هەوڵی چالاکانی مەدەنی بۆ بە دەستهێنانی ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیارە کە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٠) حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “محەمەد عەزیز مەحموودی” لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ بکرێت.


محەمەد عەزیز مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا دوو ساڵ پێش کەسێکی دیکەی خەڵکی دزڵی بە ناوی دیاکۆ کەریمی کوشتووە. ناوبراو هەمان ڕۆژ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


یەکێک لە چالاکانی مەدەنی سنە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، “لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی جەماڵ کەریمی باوکی دیاکۆ بێ ئاکام ماوەتەوە”.


چالاکانی مەدەنی سنە داوایان لە خەڵک کردووە کە لە پێش دەرگای بەندیخانەی سنە کۆ ببنەوە هەتا پێش بە جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە بگرن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە