سنە/ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر دەستبەسەرکرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی م

٢١ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:٢٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر دەستبەسەرکرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی سزاکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١١ی سێپتامبری ٢٠٢١)، مەسعود ڕەزایی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەراوقامیش" سەربە شاری سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ناساند.

مەسعود ڕەزایی مانگی سەرماوزەی ساڵی ٢٧١٩ (ژانویەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ناوبراو دوای ماوەیەک لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی "کۆمەڵە" حوکمی ٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە دواتر لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە