سنە/ هاووڵاتییەک بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٢:٠٤

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی خاکەلیوەی ١٤٠٠ (١ی ئاوریلی ٢٠٢١)، فەردین مەولوودی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەردین مەولوودی بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە فەردین مەولوودی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جاری دیکە دەستبەسەر کراوە و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە، مریوان، بانە و شنۆ بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەوورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ١١ کەسیان بە بارمتە ئازاد بوون و ٥ کەسیان هێشتا دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە