سنە/ پیاوێک هاوژینەکەی و چوار ئەندامی دیکەی بنەماڵەی هاوژینەکەی بە چەک کوشت

هەنگاو: پیاوێک لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک بە شاری سنە دوای کوشتنی هاوژینەکەی، خەسوو و خەزووری و برای ژنەکەی و کەسیکی دیکەش، خۆی کوشت.

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠١:٣١

 

هەنگاو: پیاوێک لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک بە شاری سنە دوای کوشتنی هاوژینەکەی، خەسوو و خەزووری و برای ژنەکەی و کەسیکی دیکەش، خۆی کوشت.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی گەلاوێژ ٢٧٢١ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لە باخێکی گوندی خەڵیفە تەرخان سەر بە شاری سنە پیاوێک بە ناوی ڕەزا ئەحمەدیان بە چەک هاوژینەکەی بە ناوی "شیلان مەندومی" و هەروەها  سێ کەسی دیکەی لە ئەندامانی بنەماڵەی هاوژینەکەی لەگەڵ خاوەن باخەکە کوشت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەبیبوڵڵا مەندوومی باوکی شیلان، عایشە ئەسلانی دایکی شیلان، شایان مەندوومی برای شیلام و خاوەنی باخەکە بە ناوی شۆڕش وەلیدیش کوژراوە. هەتا ئێستا ناوی برا و دایکی شیلان بۆ هەنگا وئاشکرا نەبووە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕەزا ئەحمەدیان دوای ئەوەی ئەم پێنج کەسەی بە چەک کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارە ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی شیلان بە هۆی کێشەی خێزانی تۆراوە و چووەتەوە بۆ ماڵ باوکی، ڕەزا ئەحمەدیان چووە لە ناو باخەکە هەموویانی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە