سنە/ کوژرانی هاوکاتی دووخۆشک لەلایەن باوک و برایەکیانەوە

هەنگاو: دوو خۆشکی لاوی خەڵکی شاری سنە لەلایەن باوک و برایەکیانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران.

١٨ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٠:٣٤

 

هەنگاو: دوو خۆشکی لاوی خەڵکی شاری سنە لەلایەن باوک و برایەکیانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (١٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٨ی مەی ٢٠١٩) دوو خۆشک بە ناوەکانی شایستە و ئەسرا ئەمینی لەلایەن باوکیان بە ناوی فەتحوڵڵا و برایەکیان بەناوی عادڵ کوژراون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە ڕایگەیاندووە ئەو دوو خۆشکە لە ماڵی باوکیان لە گەڕەکی نایسەری سەربە شاری سنە، بە چەقۆ کوژراون.

شایستە تەمەن ٣٣ ساڵان و دایکی ٢ منداڵە کە ماوەیەک پێش لە هاوژینەکەی جیا بووەتەوە و ئەسرا تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە  هۆ یان هۆکارەکانیی کوشتنی ئەو دوو خۆشکە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە فەتحوڵڵا و عادڵ دوای کوشتنی ئەو کچانە، خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە