سورەیا خدری و موسلیم سەعیدپوور لە شاری سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: ڕۆژێک دوای بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شاری سنە دوو چالاکی مەدەنی شاری سنە دەستبەسەر و هاوکات سێ کەسی دیکە ئازاد کران.

٢٢ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٤٥

 

هەنگاو: ڕۆژێک دوای بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شاری سنە دوو چالاکی مەدەنی شاری سنە دەستبەسەر و هاوکات سێ کەسی دیکە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٣ی سێپتامبری ٢٠١٨)، سورەیا خدری، لە چالاکانی بواری مافەکانی منداڵان و چالاکی ەمدەنی خەڵکی شاری سنە کە ئەندامی دمەزراوەی خێرخوازیی (رۆجیار کوردستان) بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

لەلایەکی دیکەوە، موسلیم سەعیدپوور، چالاکی ناسراوی خەڵکی شاری سنە، دوای بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.

هاوکات سی چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی موختار زارحی، خالید حوسینی و مزەفەر ساڵح نیا کە ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، ئەمڕؤ ئازاد کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە