سولەیمان سوڵتانی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە لە کۆتاییی پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کر

٨ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٣:٠٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاگوستی ٢٠٢١) سولەیمان سوڵتانی، هاووڵاتیی تەمەن ۵٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار، دوای نزیکەی مانگێک دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سولەیمان سوڵتانی، ڕۆژی شەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کرا و  دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازرایەوە.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی سولەیمان سوڵتانی ماڵەکەشیان پشکنیوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ڕاگرتنی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

سولەیمان سوڵتانی تەمەن ۵٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە