سومەیە نەمەدماڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: کچێکی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٥ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢٣:٥٧

 

هەنگاو: کچێکی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی  گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕابردوودا سومەیە نەمەدماڵ، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمییە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

 

سومەیە نەمەدماڵ، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرابوویەوە.

سومەیە نەمەدماڵ پێشتر ماوەیەک ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بووە و حەفتەی ڕابردوو دوای جیابوونەوە لەو حیزبە ئەماننامەی لە ئیدارەی ئیتلاعات وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ شاری بۆکان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە