سوهراب بەهرامی بەندکراوی سیاسی کورد گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سنە کە ماوەی دوو مانگە بە دانانی بارمە لە دەرەوەی بەندیخانە بوو، سەرلەنوێ دەستبەسەر و گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانە.

٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٩:٣٢

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سنە کە ماوەی دوو مانگە بە دانانی بارمە لە دەرەوەی بەندیخانە بوو، سەرلەنوێ دەستبەسەر و گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٥ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٦ی دێسامبری ٢٠١٨)، سوهراب بەهرامی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە سەرلەنوێ دەستبەسەر و گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەیی ناوەندیی شاری سنە.

سوهراب بەهرامی تەمەن ٥٨ ساڵ، کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ٢٧١٣ (زستانی ٢٠١٣) دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.

ناوبراو دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران (کۆمەڵە)“ حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو چالاکە کوردە ڕۆژی شەممە (٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٧/ ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧) دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕاپێچی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا.

سوهراب بەهرامی دوومانگ پێش ئێستا بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە هاتبووە دەر و لە پرۆژەی ” ئیش کردن لەدەرەوەی بەندیخانە“ ئیشی دەکرد و ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕاند، بەڵام ڕۆژی ڕابردوو بە بیانووی هەبوونی کێشەی ئەمنیەتی دەستبەسەر و دیسان گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە