سوهەیل عەرەبی بەندکراوی کورد دوای ٨ ساڵ بەندکران ئازاد کرا

هەنگاو: سوهەیل عەرەبی بەندکراوی سیاسی کورد و دانیشتووی تاران دوای ٨ سال بەندکران ئازاد و بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ شاری بورازجان دوورخرایەوە.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٠:٠٥

 

هەنگاو: سوهەیل عەرەبی بەندکراوی سیاسی کورد و دانیشتووی تاران دوای ٨ سال بەندکران ئازاد و بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ شاری بورازجان دوورخرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ )١٦ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، سوهەیل حەرەبی دوای تەواو کردنی سزای بەندکرانەکەی و ٨ ساڵ بە بێ یەک ڕۆژ مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە سوهەیل عەرەبی کاتێک لە بەندیخانەی فەشافویەی تاران بوو دۆسیەیەکی دیکەی بۆ کرایەوە و سزای دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری بورازجانی بە سەردا سەپا کە دوای ئازاد بوون بۆ ئەو شارە دوورخراوەتەوە.

سوهەیل عەرەبی و هاوژینەکەی بە ناوی نەستەرەن نەعیمی ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٣ (٧ی دێسامبری ٢٠١٣) لەلایەن هێزەانی ئیتلاعاتی سپای تاران دەستبەسەر کران. نەستەرەن هەمان ڕۆژ ئازاد کرا و سوهەیل دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن لقی ٧١ی دادگای تاوانەکانی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سیامەک مودیرخوراسانی، بە تۆمەتی ”سب نەبی“ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

لە ماددەی ٥١٣ی یاسای سزای ئیلامی هاتووە کە : ”هەر کەس بێڕیزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و یان یەکێک لە ئەنبیا و ئیمامەکان بکات، ئەگەر حوکمی “ساب النبی“ی بیگرێتەوە لەسێدارە درێت و جیا لەو حاڵەتە حوکمی ١ ساڵ هەتا پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا دەسەپێت.

دوا جار و داوی دوو ساڵ بەندکران، بە هۆی بەداواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی سوهەیل و پارێزەرەکانی، لقی ١٠ی دادگای تاوانەکانی ١ی پارێزگای تاران حوکمی سێدارەی سوهەیل عەرەبی هەڵوەشاندەوە. بەڵام لە ژێر گوشاری سپای پاسداران بۆ دادوەر حوکمی ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران بە سەر ناوبراودا سەپا. ئەم حوکمە لەحاڵێکدا بوو کە بە پێی ماددەی ٥١٣ زیاترین حوکم تەنیا پێنج ساڵە.

سوهەیل عەرەبی دواجار بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان حوکمەکەی بوو بە حەفت ساڵ و شەش مانگ بەندکران و لێدانی ١٠٠ قامچی دوو ساڵ قدەغەی چوونەدەرەوە لەئێران و هەروەها دووساڵ لێکۆڵینەوەی مەزهەبی زۆرەملی لە دەفتەری میسباحی یەزدی مەحکووم کرا.

ناوبراو لەکاتێکدا سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بوو، دوو دۆسیەی دیکەی بۆ کرایەوە و بە تۆمەتئ بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان و خامنەیی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. هەروەها بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی برازجان و پێبژادنی ٤ میلیۆن تمەن پارەی بە سەردا سەپا .

سوهەیل عەرەبی دواجار خەرمانانی ٢٧٢٠ (ئاگۆستی ٢٠٢٠) لە بەندیخانەی فەشافوویەی تاران بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج دوورخرایەوە و ئێستا لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە