سوپای پاسداران سنوورەکانی پیرانشار و شنۆی تۆپباران کرد

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران ناوچە سنوورییەکانی نێوان پیرانشار و شنۆیان تۆپباران کرد.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٨:٣٠

 

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران ناوچە سنوورییەکانی نێوان پیرانشار و شنۆیان تۆپباران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨)، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران لە پیرانشار بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کوێستانەکانی نێوان شنۆ و پیرانشاریان تۆپباران کردووە.

لەو بوردمانەدا، هێزەکانی سوپای پاسداران کەڵکیان لە چەندین چەکی قورسی دیکە وەکوو تانک، کاتیوشا و خومپارە وەر گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە