سپا لە شنۆ خاڵی پشکنین دادەنێت و دەستبەسەر مۆبایلی هاوڵاتیاندا دەگرێت

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هیزەکانی سپای پاسداران لە سەر ڕێگای گوندەکانی دەورووبەری شاری شنۆ خالی پشکنینی کاتییان داناوە و

٧ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢٠:٥٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هیزەکانی سپای پاسداران لە سەر ڕێگای گوندەکانی دەورووبەری شاری شنۆ خالی پشکنینی کاتییان داناوە و وێرای لێپرسینەوەی نایاسایی لە خەڵک دەستیان بە سەر مۆبایلی چەند هاووڵاتیدا گرتووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی سپای پاسداران بە دانانی خاڵی پشکنینی کاتی لە سەر گوندەکانی دەورووبەری شنۆ وەک سینگان و سۆفیان ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەو رێگایانە هاتووچۆیان کردووە ڕاگرتووە و بە شێوەیەکی نایاسایی لێپرسینەوەیان لە خەڵک کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری شنۆوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە هێزەکانی سپای پاسداران لانیکەم دەستیان بە سەر مۆبایلی ١٧ هاووڵاتیدا گرترووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە