سپای پاسداران باس لە گیان لە دەست دان و بە دیل گیرانی دوو ئەندامێکی حیزبێکی کوردستانی دەکا

هەنگاو: سپای پاسداران بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک هێندێک زانیاری لە سەر تێکهەڵچوونی چەکداری ڕۆژی دووشەممە لە بەرزاییەکانی جالدێرانی بڵاو کردەوە و

٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٤٥

 

هەنگاو: سپای پاسداران بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک هێندێک زانیاری لە سەر تێکهەڵچوونی چەکداری ڕۆژی دووشەممە لە بەرزاییەکانی جالدێرانی بڵاو کردەوە و پارتی ژیانی ئازادی کوردستانیش تا ئێستا نە ڕەدی کردووە و نە پشتڕاستی کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەیلەقی حەمزەی سپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە (٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٩) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و هێندێک زانیاری لە سەر تێکهەڵچوونە چەکدارییەکەی چالدێرانی خستووەتە ڕوو.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ئەندامێکی  کە ناوی نەهێناوە گیانی لە دەست داوە و ئەندامێکی دیکەشیان بە دیل گیراوە. هەروەها باس لە بریندار بوونی دوو ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە و دوو ئەندامی سپای پاسدارانیش کراوە.

هەنگاو بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە هەواڵێکی لە سەر تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان سپای پاسداران و هێزەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بڵاو کردبووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیاکانی نزیک لە پژاک هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر ئەو ڕاگەیەندراوەی سپا نەبووە و ئەو هەواڵەیان پشتڕاست و یان بە درۆ نەخستووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە