سپای پاسداران بە دۆشکە هێرشی کردە سەر کۆڵبەران، دوو کەس بریندار بوون

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار بە دۆشگە دەستەیەکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژ و دەستیان بەسەر کۆڵەکانیاندا گرت.

٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٠:٣١

 

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار بە دۆشگە دەستەیەکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژ  و دەستیان بەسەر کۆڵەکانیاندا گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢٣ی مەی ٢٠١٨)، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری کانی خودای پیرانشار بە دۆشکە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری پیرانشار ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دو کۆڵبەر لەکاتی هەڵهاتن بە سەختی بریندار بوون کە ناسنامەی یەکێکیان ”موراد“ ڕاگەیەندراوە.

هەروەها ئەو هێزانە دەستیان بەسەر کۆڵ و شت و مەکی ٢٠ کۆڵبەردا گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کوێستانی کێلەشین لەنێوان سیدەکان و شنۆ، دەستیان بەسەر ٥٠ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورددا گرتووە و بۆ ڕادەستکردنەوەی هەر ئەسبێک داوای بڕی دوو ملوێن تمەنیان کردووە.

چەند ڕۆژ پێشیش هەر لەو شوێنە دوای ئەوەی دەستیان بە سەر زیاتر لە ٢٠٠ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد گرتبوو، بە تەقە کوشتبوونیان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە