سپای پاسداران بەرزاییەکانی سەوڵاوا و هەڵگورد تۆپباران دەکات

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران بە خەستی بەرزاییەکانی سەوڵاوا و هەڵگورد لە هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکەن.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٣٢

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران بە خەستی بەرزاییەکانی سەوڵاوا و هەڵگورد لە هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی چۆمان و بەرزاییەکانی هەڵگورد و ئالانەیان دەست پێکردووەتەوە.

ڕۆژی ڕابردووش ئەو ناوچانە لەلایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کرابوون کە لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ گیانی لە دەست دا و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکە و هاوکات، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی گوندی کێمنە سەر بە شاری سەوڵاوا تۆپباران دەکەن.

ئەو تۆپبارانە دوای ئەوەی دەکرێت کە شەوی ڕابردوو لەو ناوچەیە ئەندامێکی سپای پاسداران کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە