سپای پاسداران تۆپبارانی ناوچە سنووریەکانی دەستپێکردەوە

هەنگاو: بۆ دووهەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک تۆپخانەکانی سپای پاسداران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی شاری چۆمانی هەرێمی کوردستانیان دەست پێکردەوە.

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٩:٤٣


هەنگاو: بۆ دووهەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک تۆپخانەکانی سپای پاسداران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی شاری چۆمانی هەرێمی کوردستانیان دەست پێکردەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە لاتژمێر ١٠ی ڕۆژی جوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی “ئالانە”، “بەرازکان” و “مارێن” لە سنووری شاری چۆمانیان دەست پێکردەوە.


تۆپخانەکانی سپای پاسداران کە لە شاری پیرانشار جێگیر کراون، ڕۆژی ڕابردووش ئەو ناوچانەیان کردبوو ئەمانجی هێرشەکانی خۆیان.


بوردمانەکەی ڕۆژی ڕابردوو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هەنگاو هەوڵ دەدات کە زانیاری زیاتر لە سەر بوردمانەکی ئەمڕۆ بڵاو بکاتەوە.


لە پێنج ساڵ پێشەوە چەندین حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێک لە هێزەکانی خۆیان لەو ناوچە سنووریانە جێگیر کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە