سپای پاسداران جارێکی دیکە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بوردمان کرد

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان بوردمان کرد.

٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٥٦

 

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان بوردمان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠:٢٠ دەقەی ئەمڕۆ دووشەممە (٩ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی بەربەزین، هەڵگورد و گوندەکانی ماتا، تۆپزاوا بەربزن یان لە سنووری ناحیەی سیدەکان تۆپباران کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو تۆپبارانە خەساریکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ئەو گوندانەی کە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە دروست کردووە.

ڕۆژی ڕابردووش تۆپخانەکانی سپای پاسداران دوای هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی حدکا،چەندین ناوچەی لە سەقەر، هەڵگورد و بەربەزین تۆپباران کرد.

ماوەی سێ ساڵە کە دوو حیزبی حدکا و حدک بەشیک لە پێشمەرگەکانی خۆیان لە کوێستانەکانی هەڵگورد و کێلەشین جێگیر کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە