سپای پاسداران شوانێکی بریندار و دەستی بە سەر سەد سەر مەڕدا گرت

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووی پیرانشار وێرای تەقەکردن و بریندار کردنی شوانێکی کورد، دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٠٠ سەر مەڕی ئەو شوانەدا گرتووە.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٨:٣٠

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووی پیرانشار وێرای تەقەکردن و بریندار کردنی شوانێکی کورد، دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٠٠ سەر مەڕی ئەو شوانەدا گرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزەکانی سپای پاسداران شەوی هەینی (٢٩ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٢٠ی ژوئیەی ٢٠١٨)، لە لە کوێستانی کۆترەلی پیرانشار بەبێ هۆ شوانێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا شوانێک بە ناوی ”ئیسماعیل ڕەسووڵی“ خەڵکی گوندی کانی شینکەی پیرانشار بە سەختی بریندار بووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئیسماعیل وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە هێزەکانی سپا ئیزنیان نەداوە ئیسماعیل بە مەبەستی چارەسەری بگوازنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار و هەربۆیە لە ڕووی ناچاری ناوبراویان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان گواستووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، لەدرێژەدا وتیشی کە هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٠٠ سەر مەڕی ئەو شوانەدا گرتووە و بردوویانە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا هێزەکانی سپای پاسداران ١٢ شوانی کوردی خەڵکی باشوور و باکووری کوردستانیان دەستبەسەر و دەستیان بەسەر نزیکەی ٢٠٠٠ سەر مەڕدا گرتبوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە