سپای پاسداران لاوێکی خەڵکی باشووری کوردستانی کوشت

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی کرماشان لاوێکی خەڵکی باشووری وکردستانیان کوشت و لاوێکی دیکەیان دوای بریندارکردن دەستبەسەر کرد.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی کرماشان لاوێکی خەڵکی باشووری وکردستانیان کوشت و لاوێکی دیکەیان دوای بریندارکردن دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕپاۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردستان و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕێ ”باس نیوز“، هێزەکانی سوپای پاسداران شەوی شەممە (١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٧ی ئاوریلی ٢٠١٨)، لە کوێستانی ”شوال“ نێوان کەلار و سەرپێڵی زەهاو دوو لاوی کوردی خەڵکی کەلاری باشووری کوردستانیان دایە بەر دەستدڕێژی گوللە.

بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانەوە لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی “بیاکو آپو”  گیانی لە دەست داوە و هاوڕێیەکیشی دوای ئەوەی بریندرا کراوە، دەستبەسەر و لەگەل تەرمی بیاکۆ بۆ شاری سەرپێڵی زەهاو گوازراوەتەوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بیاکۆ ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەکەی بە مەبستی هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ کەلار چوون بۆ سەرپێڵی زەهاو.

هەتا ئێسا ناسننامەی هاوڕێکەی بیاکۆ نەزانراوە و چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە