سپای پاسداران ناوچە سنوورییەکانی چۆمانی بوردمان کرد

هەنگاو: ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە بوردمان کرا و هەنگاو ئاگادار بووە کە ئەو تۆپبارانەی

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٠٧


هەنگاو: ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە بوردمان کرا و هەنگاو ئاگادار بووە کە ئەو تۆپبارانەی سپای پاسداران زیانی گیانی نەبووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ڕۆژی سێشممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە پیرانشار ناوچە سنوورییەکانی شاری چۆمان سەر بە هەرێمی کوردستانیان بوردمان کردووە.


هەنگاو ئاگادار بووە کە تۆپخانەکانی سپای پاسداران بەرزاییە سنوورییەکانی شاری چۆمان وەک کوێستانی “ئالانە”یان بوردمان کردووە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەو تۆپبارانە زیانی گیانی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە