سپای پاسداران ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەستبەسەر کرد

سپای پاسداران ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەستبەسەر کرد

13:16 - 21 July 2019

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران ١٢ هاووڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان لە نێو خاکی باشوور دەستەبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (٣٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری حاجی عومران و لە شوێنێک بە ناوی ”ئالانە“ ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی دەشتی هەریر سەر بە قەزای سۆرانیان دەستبەسەر کردووە کە لەو شوێنە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران هاوکات دەستیان بە سەر زیاتر لە ٤٠٠ سەڕ مەڕی ئەو هاووڵاتیانە گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە هێزەکانی سپای پاسداران نزیکەی ٤ کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ئەو کەسانەیان دەستبەسەر کردووە.