سپای پاسداران ئەمڕۆش خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران بۆ دووهەم ڕۆژی یەک لە دوای یەک بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٦:٢٠

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران بۆ دووهەم ڕۆژی یەک لە دوای یەک بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، تۆپخانەکانی سپای پاسداران ئەمڕۆ شەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨)، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ناوچە کوێستانییەکانی شاری چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێریان تۆپباران کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە ناوچەکانی کانی سورک، کوێستانی چیخ دەڕە، خڕە بەرد، گۆمە هیشک و بەرزاییەکانی هەڵگۆرد لەلایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە تۆپباران کراوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە دەیان خێزانی کورد کە بە مەبستی بەخێو کردنی مەڕ و ماڵات ڕوویان لە بەرزاییەکانی ناوچەکە کردووە، بەهۆی ئەوەی  سپا ئەو شوێنانەی دەکاتە ئامانج کە نزیکی شوێنی ژیانی ئەوانە، ناچار بوون ئەو ناوچانە بەجێ بهێڵن.

ڕۆژی ڕابردووش ئەو ناوچانە لەلایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کرابوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە