سۆران ئەحمەدی لەلایەن ئیتلاعاتی پاوەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە نەخۆشی ”فێ“ی هەبووە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە نەخۆشی ”فێ“ی هەبووە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سۆران ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی پاوە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٢ی ژوئیەی ٢٠١٨)، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە سۆران نەخۆشی ”فێ“ی هەیە و لەو ڕووەوە کە دەرمانەکانی لەگەڵ خۆی نەبردووە، تەندروستی لە مەترسیدایە.

ئەوە سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئیداری ئیتلاعات هیچ وڵامێکی بە بنەماڵەی سۆران نەداوەتەوە وهەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەکەی لە پێش بینای فەرمانداریی پاوە مان بگرن.

سۆران ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوود هاوڕێ لەگەڵ براکەی و سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو کە پاش ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

فەرید ئەحمەدی برای سۆران دوای دەستبەسەر کران حوکمی ١٠ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە بەهاری ئەمساڵ دوای کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە